كه‌لوپه‌لى ماوه‌به‌سه‌رچووش گیراوه
له ناحیه‌ى دیانا ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتى بێ مۆر دا گیرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى چاودێریی بازاڕ له ناحیه‌ى دیانا له سنوورى ئیداره‌ى سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆشتى بێ مۆر و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت.
مارکێت و نانه‌واخانه و دوکانەکانی گوندی هاودیانیان به‌سه‌ركرده‌وه و ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ش، كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون، ئاگادار كرانه‌وه.
چاودێریی بازاڕى سۆران ده‌ڵێت، له‌و سه‌ردانانه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یاندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 175 كیلۆگرام كاڵا و خۆراكى ماوه‌به‌سه‌رچوو و 26 كیلۆگرام گۆشتدا گرتووه، كه مۆرى ڤێتێرنه‌رى پێوه نه‌بووه و نه‌شیاو بووه بۆ خواردن.
ئه‌و شوێنكارانه‌ى ماده به‌سه‌رچووه‌كانیان پێگیراوه رێكارى یاساییان به‌رامبه‌ردا گیراوه‌تەبه‌ر .
داواش له هاوڵاتیان كراوه لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە سنووری ناحیەی دیانا پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە:
07509683135
07505398868