هەواڵەكان
سوپاى عێراق بەرۆکى جوتیارانى کورد بەرنادا و لە كۆرنیشی زاخۆش ئینتەرنێت بەلاشە
+964
ژووری هەواڵ
سوپاى عێراق بەرۆکى جوتیارانى کورد بەرنادات و جارێکى دیکە رێگرى لێکردن زەوییەکانیان بکێڵن، نوێنەرى جوتیارانى کوردیش دەڵێت، سەرەڕاى بڕیارەکان، بەڵام رێگریکردن درێژەى هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیارانى کوردى سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دەستیان کرد بە کێڵانى زەوییەکانیان، بەڵام هێزێکى زۆرى سەرکردایەتى ئۆپۆراسیۆنەکانى کەرکوک بە هەمەڕى سەربازییەوە گەیشتنە سەر زەوییەکان و رێگریان لە جوتیاران کرد زەوییەکانیان بکێڵن.
سەپاى عێراق بەرۆکى جوتیارانى کورد بەرنادات
ئەگەر لە ئیستاوە حساب کەی ئەوە تا نزیکەی دووساڵی تر قەرارە کارەبای هەرێم ببێت بە 24 کاتژمێری ئەمە قسەو بەڵێنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کارەبای هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2025، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری و لەم کابینەیەدا یەک هەزار و 700 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە.
وەزیرى سامانە سروشتییەکان: تا کۆتایى 2026 کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێرى
کەمبارانی ئەمساڵ هەر کاریگەری لەسەر جوتیار دروست نەکردووە تا ئێستا، بەڵکو ئەو گیا و بەرهەمە بەهاریانەی کە لە ئێستاوە وادەیانە و دەبێت پڕبن لە بازاڕەکان کەمبوونەتەوە و گرانیش بوون.
گیای بەهاری تاموچێژێکی تایبەتی هەیە و هاوڵاتیان وەک چێشت لێی دەنێین و جۆرەکانی زۆرن وەک کنگر و تۆڵەکە و کاردی و دۆمەڵان و زۆر گیای دیکە.
بەرهەم و گیا بەهاریەکان ئەمساڵ زۆر کەمن و نرخیان گران بووە
خۆشی و خزمەتگوزاریەکانی کۆڕنیشی زاخۆ ناخۆشی کردووە خوا بۆ گەشتیارانی داوە ئەوەتا کێشەی ئینتەرنێت لەکۆرنیشەکەی پردی دەلال چارەسەرکرا و بێ بەرامبەر ئینتەرنێت دەدرێت بەگەشتیاران.
بەهۆی زۆری گەشتیاران و دروستبوونی قەرەباڵغی لەکۆڕنیشەکە، بەردەوام کێشەی ئینتەرنێت هەبوو، گەشتوگوزاری زاخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت بورجێکی بەهێزکردنی هێڵی ئینتەرنێتیان لەسەر شێوازی دارخورمایەک لەوێ دانا و ئینتەرنێتیش بەخوڕایی دەبێت بۆ گەشتیاران.