سلێمانی
دیداری کاک ئەحمەدی شێخ نزیک بووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە مانگی چواری ئەمساڵدا دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چەنیدن بابەتی زانستی لەبارەوە باس دەکرێت.
موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بە 964ـی وت، لە 12.4.2025 دیداری کاک ئەحمەدی شێخ لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت و سێ پانێڵ لە بارەی ژیانی و کارەکانی بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەکرد، کاک ئەحکەدی شێخ کاریگەری گەورەی هەبووە لە سەردەمی خۆیدا بۆ پێکەوە ژیانی ئاینە جیاوازەکان لە شاری سلێمانیدا و تەنانەت یەکێک لە بوکەکانی خۆی بە ئاین مەسیحی بووە و زۆر رێزلێگیراو بووە لای.
پێداچوونەوە: توانا نەقی