وێنه‌ى خه‌له‌له فه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى باغى شار... وێنه: مۆزه‌خانه‌ى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ ساڵیادی باغه‌كه‌ى خه‌لیله فه‌ندی بوو
كوردێكی شارى وان 88 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باغى شارى له هه‌ولێر بونیاد ناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ساڵیادى بونیادنانى باغى شار بوو له هه‌ولێر، كه 88 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كوردێكی خه‌ڵكى شارى وانى باكوورى كوردستان له‌و شاره دروستكراوه.
ئێستا باغى شار سه‌نته‌رى خانه‌نشینانى ئه‌م شاره‌یه و كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ى شارى هه‌ولێر.
شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ به‌پێویستیان زانیوه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى خانه‌نشینان ئه‌م یاده به‌ڕێوه‌ببه‌ن و یادى ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ش بكه‌نه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار باغه‌كه‌ى بونیات ناوه.
وتیشی “خه‌لیله فه‌ندی ئه‌و كورده‌ى خه‌ڵكی شارى وان بۆ یه‌كه‌مجار شوێنى باغى شارى به چاندنى دار و دره‌خت سه‌وز كردووه”.
چیرۆكى هاتنى خه‌لیله فه‌ندى بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵانى 30 یه‌كان، له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌یدا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، له باكووری كوردستانه‌وه هاتوون و یه‌كه‌مجار له ناوچه‌كانى شێروان مه‌زن گیرساونه‌ته‌وه دواتر هاتوونه‌ته هه‌ولێر و له ساڵى 1937 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستى به چاندنى دار و دره‌خت له باغى شار كردووه.
وتیشی “ئه‌وكات شوێنى باغى شار هیچ سه‌وزاییه‌كى لێ نه‌بووه و گۆڕستانێكی كۆن بووه، خه‌لیله فه‌ندى ژماره‌یه‌كی زۆرى دارى لێ چاندووه”.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ژیانیدا هیچ منداڵێكى نه‌بووه، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌و ساڵیادەیدا چه‌ند برازایه‌كی ئاماده‌بوون و ئیبراهیم فه‌ندى كه یه‌كێك له برازاكانیه‌تى وتارى بۆ ساڵیاده‌كه پێشكه‌ش كرد.