کێشەى خوێن دروست دەبێت

وەرگرتنى خوێن لە بانکى خوێنى سلێمانى کەمی کردووە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى نەمانى پێویستییەکانى پشکنینى خوێن، ماوەى چەند رۆژێکە وەرگرتنى خوێن لە بانکى خوێنى سلێمانى کەمى کردووە، بەڕێوەبەرى بانکەکەش دەڵێت، بەڵێندراوە لەم یەک دوو رۆژە چارەسەر دەبێت.

کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى بانکى خوێن لە سلێمانى بە 964ـى وت،”بەهۆى نەمانى بابەتە پزیشکییەکانى راکێشانى خوێن و ئەو پێویستیانەى پشکنینى خوێنى پێدەکرێت، وەرگرتنى خوێن کەمى کردووە”.

هەرچەندە سەرچاوەیەک باس لەوە دەکات کە ئەمڕۆ خوێن لە هاوڵاتیان وەرنەگیراوە، بەڵام بەرێوەبەرى بانکەکە دەڵێت، تەنیا کەمیى کردووە.

جەختیش دەکاتەوە، بەڵێنیان پێدراوە، لەچەند رۆژى داهاتوودا پێویستییەکانیان بۆ دەبین دەکرێت و وەرگرتنى خوێن ئاسایى دەبێتەوە.

بانکى خوێنى سلێمانى، خوێن بۆ نەخۆشخانەکان و توشبوانى تالاسیما دابین دەکات.

تەنیا لەناو سەنتەرى شارى سلیمانى 350 تووشبووى تالاسیمیا هەیە کە پێویستى بەردەوامیان بەخوێنە.

کۆچەر کەریم، سەرۆکى کۆمەڵەى تالاسیمیا بە 964ـى وت،”ئاگادارى کێشەى بانکى خوێنن، تائێستا گرفتیان بۆ دروست نەبووە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت، بەدڵنیایى توشى گرفت دەبن”.

خوێنبەخشین بکەنە جەژنانەى نەخۆشانى تالاسیما

خوێنبەخشین بکەنە جەژنانەى نەخۆشانى تالاسیما