وڵووبە

شەقامێکى کاریگەرى سلێمانى رووناک دەکرێتەوە

وریا فەتاح

له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـى كاره‌بای سلێمانى، شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، رووناک دەکرێتەوە.

کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، به‌بڕی زیاتر له‌ 249 ملیۆن دینار، پڕۆژەى دانانى تۆڕى رووناککردنەوە بۆ شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەى داهاتى 8%ـى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت و بە رووناککردنەوەى سەلامەتى بۆ شۆفێران و پیادەڕۆکان مسۆگەر دەکات.

شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانى سلێمانى و بەهۆى ئەوەى شەقامى هاتنەناوەوەیە لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و شارەزوورەوە، قەرەباڵغییەکى زۆرى لەسەرە.