لە گەڕەکی سەربەستی
زیاتر لە مانگێکە بۆڕیەکی ئاوی خواردنەوە شکاوە
+964
عەبدولعەزیز خالید – هەولێر
زیاتر لە مانگێکە بۆڕیەکی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکی سەربەستی شکاوە، تیمەکانی چاکردنەوەی ئاوی هەولێریش ئاگادار نین.
ئەمڕۆ یەکشەمە 16.2.2025، رابەر حسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان ئاگاداری شکانی بۆڕیەکە نین، بەڵام لە نزیکترین کاتدا تیمەکانیان دەنێرنە شوێنی رووداوەکە بۆ بەدواداچوون و چاککردنی.
هاوڵاتیەکیش بە 964ـی، راگەیاند، “زیاتر لە مانگێکە ئەو بۆڕیە شکاوە، رۆژانە بەردەوام ئاوی پاکی لێدەڕوات”.
دواین جار لە رێکەوتی 29.12025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆڕیەکی ئاوی لە گەڕەکی سەربەستی چاککردەوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش