لە بەریتانیا کۆچی دوایی کرد

ئەبو سەنا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

شەوی رابردوو سڵێوە گۆرگیس ناسراو بە “ئەبو سەنا” کەسایەتی دیاری سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە سلێمانی.

عیماد یوسف برازای ئەبو سەنا بە 964ـی وت، شەوی رابردوو لە وڵاتی بەریتانیا بە نەخۆشی لە کاتژمێر 8:00 بە کاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە و کۆتایی ئەم هەفتەیە دەهێندرێتەوە سلێمانی و دوای بەخاکسپاردنی پرسەی بۆ دادەنێن..

باسی لەوەکرد، ئەبو سەنا کەسێکی دیاری بواری گەشتوگوزار بووە لە شاری سلێمانی و لە ساڵی 1942 لە کۆیە لە دایکبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەبو سەنا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمان...

ئەبو سەنا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەڕێندرێتەوە بۆ سلێمانی