دیمەنێکی وێنەگرە کۆچکردووەکە... وێنە ؛ مۆزەخانەی ئەرشیفی هەولێر.
یه‌كه‌م تاقیگه‌ى ره‌نگاوڕه‌نگیان هێنابوو
وێنه‌گرێكی دێرینى هه‌ولێر به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وێنه‌گرێكی دێرینى هه‌ولێر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، كه خانه‌واده‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار تاقیگه‌ى ره‌نگاوڕه‌نگى وێنه‌گرتنیان هێناوه‌ته هه‌ولێر.
وێنه‌گره‌كه، ناوى عیماد محێدین عه‌زیز به (عیماد پاشا) ناسراو بوو، كوڕى پاشا ره‌سام، دێرینترین وێنه‌گرى هه‌ولێره.
شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، به 964ـى وت، عیماد پاشا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 70 ساڵى كۆچی دوایى كرد.
وتیشی “له خانه‌واده‌یه‌كی به‌ناوبانگ و دێرینى هه‌ولێرن له‌بوارى وێنه‌گرى له ساڵانى هەشتاكان تاقیگه‌ى وێنه‌گرتنیان له هه‌ولێر هه‌بووه”.
عیماد له باوكییه‌وه میراتى وێنه‌گرى بۆ ماوه‌ته‌وه، دواى كۆچی دوایى باوكی درێژه‌ى به‌كاره‌كانى داوه و تاقیگەی (الفنون)ی بەڕێوەبردووە.
محێدین عه‌زیز پاشاى باوكى لە پەنجاكان دەستی بەكاری خۆشنووسی و وێنەكێشان كردووە، سەرەتای شەستەكانيش ستۆدیۆی (الفنون) دادەنێت و لە سەرەتای هەشتاكان گەورەترین ئامێری چاپی ڕەنگاو ڕەنگ لە ماڵەكەی دادەنێت لە گەڕەكی شۆرش چەند جارێك تاقیگەی ڕەشید لە بەغداد داوای ئامێرەكەی لێكردووە پێی بفرۆشێت.
جگه له وێنه‌گرى، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش مامۆستای وانەبێژ بووه لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانى هه‌ولێر .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچی كه‌لوپه‌ل و ئامێر و كامێراى وێنه‌گرتنیان هه‌یه له‌سه‌ر مێزێكی تایبه‌ت به‌ناوى (پاشا ره‌سام)ـى باوكییه‌وه له مۆزەخانەی پەروەردەیی هه‌ولێر پارێزراون.