مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌شكه‌وتێكی شوێنه‌واریى له ئاكرێ كراوه‌ته شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى ئاژه‌ڵان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ، ئاژه‌ڵداران ئه‌شكه‌وتێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ى مه‌ڕو ماڵات به‌كارده‌هێنن كه شوێنەوارێكى تۆماركراوه و مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، شوێنه‌وارى ئاكرێش به‌م بابه‌ته ئاگادار و ده‌ڵێت “رێكارمان گرتووه‌ته به‌ر”.
ئه‌شكه‌وته‌كه كه‌وتووه‌ته گوندى ئه‌شكه‌فته‌ى سه‌ر به‌و ناحیه‌یه و كه‌وتووه‌ته به‌رزاییه‌ك و مه‌ڕ و ماڵاته‌كان به په‌ناو پێچ ده‌برێنه ناوییه‌وه.
تاوه‌كو ئێستاش له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه شوێنه‌وارى ته‌ختى خاتوون و هیسڵ و له قوڵاییشیدا پاشماوه‌ى خانووى لێ ماوه.
هیوا شه‌ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ئاكرێ به‌و سه‌رپێچی كردنه‌ى سه‌ر شوێنه‌وار له سنووره‌كه‌ى ئاگادارە و به 964ـى وت، ده‌ستیان به گرتنه‌به‌رى رێكار كردووه.
وتیشی “جگه له‌م ئه‌شكه‌وته چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكی دیكه‌ى شوێنه‌واریش له سنووره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانه بۆ ئاژەڵه‌كانیان به‌كارده‌هێندرێت”.
ئاژه‌ڵداره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به زووترین كار ئه‌شكه‌وته‌كان چۆڵ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ شاره‌وانیش ئاكرێ هه‌ماهه‌نگیان كردووه ته‌واوى ئه‌م ئه‌شكه‌وتانه پاكبكرێنه‌وه و ده‌رگاكانیان سیم بكرێت و قوفڵ و كلیلی لێبده‌ن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وار به فه‌رمى نووسراویان بۆ قایمقامییه‌ت كردووه و ئه‌م رێكارانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، هه‌ر ئاژه‌ڵدارێكیش پابه‌ندى نه‌بێت به تووندى رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه.