باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەردەکەوێت. وێنە: 964+
بۆ وەرزی حەجی 2025
کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە بڕۆن گرێبەست بکەن
964+
توانا نەقی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كاتەوە كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 ده‌رچووه سه‌ردانی به‌شی یاساییان بکەن به مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ست.
کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە 964ـی وت، لە هەرێمی کوردستان 100 کۆمپانیای حەج وعومەر ناویان لای ئەوان تۆمارە و دەبێت ئێستا تا 20.2.2025 گرێبەستەکانیان واژو بکەن ئەگەر دوا بکەون لەو کاتە مافی بەشداریکردنیان نامێنێت و کۆمپانیای یەدەگ لە شوینیان دادەنرێت.
وتیشی، سەبارەت بەو کۆمپانیانەی عومرە گرێبەستی عومرەیان نەکردووە پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دۆلار واتر 50 وەرەقە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كوو بارمته.
ئەون لیژنەی تایبەتمەندیان هەیە هەر کۆمپانیایەک مافی عومرەکار بخوات و یان کەموکورتی لە کارەکانیان هەبێت لەو پارەیەی کە لایەنە وەک بارمتە مافی هاوڵاتیەکە دەگەڕێننەوە و سزای کۆمپانیاکە دەدەن، کاروان ستوونی وای وت.