نەورۆز و زەوڕا یەکسان بوون

هاندەرانی نەورۆز: ناوبژیوان غەدری زۆری لێکردین

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاندەرانی نەورۆز دوای کۆتایی هاتنی یاری یانەکەیان لەگەڵ یانەی زەوڕا ناڕازیین لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە و دەڵێن، ناوبژیوان ستەمی زۆری لە یانەکەیان کردووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15.2.2025 لە چوارچێوەی یارییەکانی تۆپی پێ و گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە دەستپێکی قۆناغی دووەمە، یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زەوڕا بە میوانداریی نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەچوو و یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەردوولا و بەیەکسانبوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە هاندەرانی نەورۆز لە بڕیارەکانی ناوبژیوان رازی نەبوون و چەند هاندەرێکی نەورۆز بە 964ـیان وت، “هەرچەندە حەکەم غەدری زۆری لە نادی نەورۆز کرد و چەند فاوڵێکی بۆ حیساب نەکردن، بەڵام زۆر دڵخۆش بووین کە گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمار کرد”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، هاندەرێکی سەرسەختی یانەی نەورۆزن و هەمیشە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان، دەچنە یاریگە و پاڵپشتی لە یانەی نەورۆز دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نەورۆز سەرکەوت و ئاراوخۆ باشنییە و هاوسەرەکەی راموسیش ...

نەورۆز سەرکەوت و ئاراوخۆ باشنییە و هاوسەرەکەی راموسیش جیادەبێتەوە

دواین هۆشدارى بە هاندەرانى نەورۆز دەدرێت

دواین هۆشدارى بە هاندەرانى نەورۆز دەدرێت