کەی دابەش دەکرێت

رەمەزان بەرەكەتە و بایەعی دەدرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەجبەیەكی نوێی سەبەتەی خۆراک پێش هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دابەش دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق محەممەد حەنون، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، وەزارەتەكەی رۆژی 20ی ئەم مانگەی دیاریکردووە بۆ دابەشکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک، کە پێیان وایە رۆڵێكی زۆری دەبێت لە سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

وتیی، “سەبەتەی خۆراک رۆڵێکی گەورەی هەبووە و بەشداربووە لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان، بەو پێیەی ئەمڕۆ عێراق بە یەکێک لە وڵاتانی جێگیری خۆراک دادەنرێت لە ناوچەکە و جیهاندا”.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وتەبێژەكەی، وردەكاریی زیاتریان لە بارەی پێكهاتەی بەشە خۆراكەكەی مانگی رەمەزان باس نەكردووە، بەڵام بە پێی ئەزموونی ساڵانی رابردوو، پێدەچێت بەشە خۆراكەكە لەگەڵ مانگە ئاساییەكانی تر جیاواز بێت و بابەتی زیاتری تێدابێت.

وەزارەتی بازرگانی بۆ بایەعییەکە پشت بە سەرژمێریی گشتی ...

وەزارەتی بازرگانی بۆ بایەعییەکە پشت بە سەرژمێریی گشتی دەبەستێت