دیمهنێكی ناوهندى قهزاى پێنجوێن _ وێنه: 964
گوڕەکەی 3.7 پلە بوو
چەقی بوومەلەرزەکەی پێنجوێن حەوت کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە کاتژمێر 04:09ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا، دانیشتووانی پێنجوێن هەستیان پێ کردووە و بەشێکیان بەخەبەر هاتوون.
964 لە زاری شارەزایەکی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر. ئەوەش لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە ژێر زەوی.
پشتیوان ئیبراهیم بە 964ی وت، دووری بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتر بووە لە سەنتەری قەزای پێنجوێنەوە، هەروەها بە دووری 43 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و بە 56 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی دوور بووە و روویداوە.
پەیامنێری 964 لەبارەی دۆخی قەزاکە رایگەیاند، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان قەزاکە هەستیان پێکردووە و لە خەو راپەڕیون و دەنگێکی بەهێزی لەگەڵدا بووە، بەڵام تائێستا زیانی گیانی نەبووە و بۆ زیانی مادی بە تەواوت دۆخەکە روون نەبووەتەوە.