ئاژەڵێکی دەگمەن
مەتەڵ نییە و سەری بزنە و لاشەی مەڕە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە گوندی مورتکەی شاری هەولێر ئاژەڵێک هەیە سەروملی بزنە و خوری و جەستەشی مەڕە و بەپێی قسەکانی خاوەنەکەی بێت کوردیە و لەهەرێمی کوردستان لەدایک بووە.
ئارام عەبدوڵا، خاوەنی ئاژەڵەکە باسی چۆنیەتی کڕینی ئاژەڵەکەی بۆ 964 کرد و وتی، “دوو مانگ بەر لەئێستا لە مەیدانی ئاژەڵان تەلەفۆنیان بۆ کردم کە ئاژەڵێکی جیاواز و دەگمەن هەیە منیش چووم لەوێ بینیم ئاژەڵەکە سەری بزنە و جەستەشی مەڕە بۆیە هەر ئەکات ئەو کات کڕیم”.
وتیشی، “تاوەکو ئێستا دیار نییە کە چۆن و بۆچی ئەو ئاژەڵە بەو شێوازەی لێ دەرچووە بۆیە دەمەوێت خاوەنی یەکەمی ئاژەڵەکە بدۆزمەوە تاوەکو هۆکارەکەی بزانم”.
لەبارەی داواکاری فرۆشتنیشی وتی، “لەگەڵ کەسێکدا رێککەوتوم و لەچەند رۆژی داهاتوودا دێت بۆ تەواو کردنی مامەڵەکە، من داوای 30 وەرەقە دەکەم جا نازانم بەچەند رێک دەکەوین”.
ئەمە یەکەمجارە لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکەش ئاژەڵێکی لەو شێوەیە دەگمەن پەیدا ببێت و شێوەی بەو جۆرە بێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی