داوای دامەزراندن دەکەن

دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی لە سلێمانی گردبوونەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

دەرچووانی ساڵی 2024ـی کۆلێژی پزیشکی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای دەمەزراندن دەکەن.

ژیلە عوسمان، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو بە 964ـی وت، ئێمە لە مانگی 11ـی ساڵی رابردووە وە کۆمەڵێک بەڵێنمان پێدراوە بەشێوەیەکی نافەرمی کە دادەمەزرێین، بەڵام ئەوە دەبێ بە مانگی سێ و تا ئێستا هیچ شتێک دیار نییە و دانەمەزراوین.

وتیشی، بە دانەمەزراندمان گرفتێکی زۆر بۆ کەرتی تەندروستی دروست دەبێت، نەک تەنیا بۆ ئێمە بەڵکو بۆ ساڵەکانی داهاتوو و دوای ئێمەش.

بەپێی قسەی نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو، لە سنووری سلێمانی 288 پزیشکی دەرچووی دانەمەزراو هەن.

پیداچوونەوە: ژیوار خدر