دیمەنی شەقامی سەرەکی هەولێر - بەحرکە وێنە: شارەوانی هەولێر
کارەکانی تەواو بوون و رێگەکە کراوەتەوە
بەیانی بێخەم بە رێگەی هەولێر – بەحرکەدا هاتوچۆ بکەن
ژێوار خدر
بەیانی رێگەی سەرەکی هەولێر – بەحرکە دەکرێتەوە و بێ کێشە بە رێگەکەدا دەتوانن هاتوچۆ بکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 رایگەیاند، بەیانی ڕێگای سەرەکی هەولێر- بەحرکە بەڕووی هاوڵاتیان و شوفێران دەکرێتەوە.
دەشڵێت، کارەکانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە کۆتاییان هاتووە، بەیانی پێنجشەممە رێگەی سەرەکی هەولێر بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری تاوەکو شەقامی 120 مەتری بە رووی شوفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە.
شارەوانییەکە، سوپاسی هەماهەنگی شوفێرانیشی کردووە و دەڵێت، هاوڵاتییان و شۆفێران لە کاتی کار کردن لە رێگەکە هاوکاری تیمەکانمان بوون .