خەمێک لە ژینگە پیسەکەی هەولێر خورا و ترەمپیش لە ئەمریکاوە وەزعی ئاوارەکانی شڕ کردووە
964+
ژووری هەواڵ
حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌موو گله‌یی و ره‌خنه و گازاندانه له كۆڵ خۆی بكاته‌وه كه هاوڵاتیان و رێكخراوه‌كانى ژینگه‌یی له‌باره‌ى ژینگه پیسبووه‌كه‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت رووبه‌ڕووى ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌ى بۆ دانانى چوار وێستگه‌ى پێوانه‌كردنى هه‌وا له‌و شاره ته‌رخان كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مریكاوه بڕیارێكی ده‌ركردووه، به‌ڵام كاریگه‌ریه خراپه‌كانى له‌سه‌ر كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له سنوورى پارێزگاى دهۆک دروستكردووه، بڕیاره‌كه‌شی تایبه‌ته به راگرتنى هاوكارییه داراییه‌كانى رێكخراوه مرۆییه‌كانى ئه‌مریكا كه به‌شێكیان له‌و كه‌مپانه كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتى بۆ 20 كه‌مپه‌كه دروستكردوون به‌تایبه‌تیش له رووى ته‌ندروستییه‌وه.
پارێزگارى كه‌ركوك دڵى پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ى نه‌شكاند و ئه‌و پێكهاتانه‌ى تاوه‌كو دوێنێ زمانه ره‌سه‌نه‌كه‌یان له‌سه‌ر مۆرى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت نه‌بووه، بۆى زیاد كردن.
سه‌رده‌م سه‌رده‌مى به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێلى كاره‌باییه، پرسی پسیبوونى ژینگه خه‌ریكه ئۆتۆمبێله ئاساییه‌كان له سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و له جێیدا ئۆتۆمبێلى كاره‌بایی داده‌نێت، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمیش ئه‌مه‌ى به‌دڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى كردووه.