وەزارەتی دارایی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە

حکومەتی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری لەسەر موچە و دامەزراندن دەرکرد

964+

شۆڕش قادری

حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەسەر موچە و دامەزراندن دا و لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکرانەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکە کردووە، 10 بڕیاری بڵاوکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی رۆژی 5.2.2025 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرکراون.

بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان، سەرجەم وەزارەتەکان دەبێ پابەندی خشتەی هێزی کاریی کارپێکراوی جێگیرکراو بن لە لیستی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەڕووی ژمارەی هێزی کار و بڕی خەرجی  تاوەکو پەسەندکردنی خشتەی نوێی بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2025 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دامەزراندن بە هەموو شێوازەکانی، بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم موچەخۆران راگیراوە و دەبێت پابەند بەو رێژە و بڕانە بن کە لە لیستی موچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هاتووە.

وێنەیەکی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم لە خوارەوە:

سیستمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی موچە رادەگەیەندرێت

سیستمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی موچە رادەگەیەندرێت

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەن بڕیارێکی تیادا درا 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەن بڕیارێکی تیادا درا