دیمەنێک لە شاری کەرکوک _ وێنە: 964
بە بڕیاری پارێزگار
زمانەکانی تورکمانی و سریانی بۆ مۆری فەرمانگەکان لە کەرکوک زیاد کرا
964+
شۆڕش قادری
بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگای کەرکوک هەردوو زمانی تورکمانی و سریانی بۆ مۆری فەرمانگە حکومییەکان زیاد کرا.
نووسینگەی رێبوار تەها پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 فەرمانیان کردووە بە زیادكردنی زمانەکانی تورکمانی و سریانی بۆ مۆری هەموو فەرمانگەکانی حکومەت لە کەرکوک، وەک پابەندبوون بە دەستووری عێراق و یاسا کارپێکراوەکان.
وێنەیەکی بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک لە خوارەوە: