
کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز-وێنە:X
قاچاخچی كوردیش دەستگیر كراوە
بەریتانیا نزیکەی 15 هەزار كۆچبەری دیپۆرت كردووەتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشكرای كرد، 14 هەزار و 600 كۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەكەی ناردووەتەوە و دیپۆرتی كردوون، ئەوانەی كە سەبارەت بە یاساكانی كۆچبەریی وڵاتەكەی نایاسایی و قاچاخن و بە “تاوانبار” وەسفی كردوون.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند لەوەتەی مانگی تەمووزی رابردووەوە تا ئێستا ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەرانی دیپۆرت كردووەتەوە و ئەمەش بەرزترین رێژەی دیپۆرتكردنەوەیە لەوەتەی ساڵی 2018ـەوە، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی پارتی كرێكاران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی بەریتانیا و نەهێشتنی كرێكاری نایاسایی لە وڵاتەكەدا.
وەزارەتەكە دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا پرۆسەی پشكنین و راگرتن بە رێژەی 36% بۆ شوێنەكانی كاركردن و بەكاربردنی كرێكارانی نایاسایی زیادی كردووە، بە جۆرێك تەنیا لە مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی پشكنین 828 پرۆسەی پشكنینیان ئەنجام داوە و 609 كەسیان دەستگیر كردووە، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو لە هەمان مانگدا 352 كەسیان راگرتووە، بەمەش پرۆسەی پشكنین و راگرتن بە رێژەی 73% زیادی كردووە، هەرچەندە هەڵمەتە ئەمنییەكان سەبارەت بە ساڵی رابردوو 48% كەمتربووە.
یاسایەكی نوێ
لە هەنگاوێكی نوێی یاساداندان، پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژەی یاسایەكی نوێ لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەكەی دەكات، كە سوود لە یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەردەگرێت، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی تۆڕە تاوانكارییەكان، كە ئاسانكاری بۆ هاتنەناوەوەی كۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەكەن.
ئەم رێوشوێنانەش لە چوارچێوەی بەڵێنەكانی حكومەتی نوێی بەریتانیا دێن بە سەرۆكایەتی كیێر ستامەر، كە بەڵێنی داوە یاساكان توند بكات و سنوورەكانیش رێكبخاتەوە، بە تایبەتی ئەو بابەتە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی بەریتانیا میحوەرێكی سەرەكی بوو، كاتێك پارتی كرێكارانی بەریتانیا بەڵێنی دا یاسای توند دژ بە كۆچبەریی نایاسایی پەیڕەو بكات.
بەریتانیا قاچاخچییەكان دەستگیر دەكات
حكومەتی بەریتانیا هەر بە تەنیا بە یاسای توند و بەهێزكردنی سنوورەكانی رێگە لە كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەكەی ناگرێت، بەڵكو لە رێگەی پۆلیسی خۆی و ئینتەرپولیشەوە كار بۆ دەستگیركردنی قاچاخچییەكانیش دەكات، ئەوەتا لە 8ی ئەم مانگەدا دوو قاچاخچی لە لەندەن دەستگیر كرد، كە یەكێكیان كوردە بە ناوی رێبین شەریف، كە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ یەكێكی ئەلبانی دەستگیر كران.
دوو قاچاخچییەکە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و لەلایەن فەڕەنساشەوە داواکراون، لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا کۆچبەریان بە بەلەم لە رێگەی قاچاخ پەڕاندووەتەوە.
لە داواکەی فەڕەنسادا هاتووە، ئەو دوو قاچاخچییە لە ساڵی 2022دا کۆچبەریان لە کەناڵی ئینگلیز، لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا گواستووەتەوە، جگە لەوەش تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و ئەنجامدانی تاوانی رێکخراو.
لە 15ـی مانگی رابردووشدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە کارێکی هاوبەشدا سێ كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیركرد، کە بە رێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا
ئەو بڕیارە بەرهەمی دەبێت؟
لە کاتێکدا حکومەت پێی وایە ئەو رێوشوێنە توندانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی، چاودێران پرسیار لە کاریگەریی درێژخایەنی ئەم سیاسەتە دەکەن، ئاماژە بەوەش دەکەن کە گرنگیدان بە سزاکان و کۆنتڕۆڵی ئەمنی، بە تەنیا رەنگە بەس نەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەیەکی ئاڵۆزی وەک کۆچی نایاسایی.
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت؛ تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە
کۆچبەر
حكومهت و دهزگایهك ئهمهیان كردووه
500 سهبهتهى خۆراك بهسهر 500 خێزانى ههژار له ههڵهبجه دابهشكرا
پارهى كاش بهرامبهر به (كار) یهكێك له پڕۆژهكانه
IOM دهیان گهنجى ههڵهبجه دهخاته ناو كار و پڕۆژهكانییهوه
78 کەس گیانیان لەدەستداوە
فەڕەنسا زیاتر لە چوار هەزار قاچاخچی دەستگیر کردووە
بیابانی لیبیا