پڕۆسەی داتاکردنی مۆڵەتەکان _ وێنە: شارەوانی سلێمانی
شارەوانی سلێمانی سەرقاڵیەتی
داتای مۆڵەتەکانی 1988 بۆ 2024 بە ئەلیکترۆنی دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنی داتای هەموو مۆڵەتە نیشتەجێی و بازرگانییەکان لە ماوەی ساڵانی 1988 تا 2024، هەروەها بڕیارەکانی ئەنجومەنی شارەوانی لە ساڵی 2000- ەوە.
ئامانجیان ئەوەیە، بەو رێگەیە مامەڵەکانیان لە کۆن بوون و لە ناوچوون بپارێزن.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە پاراستنی مامەڵەکانی هاوڵاتییانە، لە رێگەی دروستکردنی داتابەیسێکی ئەرشیفی فەرمی، کە هەموو مۆڵەت و بڕیارەکان تێیدا تۆمار دەکرێن.
ئەو داتابەیسە وەک سەرچاوەیەکی یاسایی و پشتڕاستکراو کاردەکات، هاوڵاتییان لەکاتی ونبوون یاخود لەناوچوونی بەڵگەنامەکان دەتوانن بە ئاسانی و بە هۆکاری یاساییەوە مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکە وەربگرنەوە.
شارەوانی پێی وایە، ئەو کارە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاساکان و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتییانە پێویست بووە، بە قسەی وتەبێژ، بە تایبەتی لە بواری مۆڵەت و بازرگانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەم هەنگاوە بەرەو سیستمێکی روون و کارای بەڵگەنامەکانی پیشەدارییەوە دەڕوات.
کارەکانی داتاکردنی مۆڵەتەکان؛