لە 13 و 14ـی ئەم مانگە

فێستیڤاڵی بەفر لە سۆران ئەنجام دەدرێت

964+

ژێوار خدر

سۆران خۆی بۆ فێستیڤاڵی بەفر ئامادە دەکات و پێشوازت لە چەندان میوانی بیانی دەکات بۆ پێشبڕکێی خلیسکانەی سەر بەفر کە یەکێکە لەو چالاکییانەی لە فێستیڤاڵەکەدا ئەنجام دەدرێت.

هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە 964ـی وت، فێستیڤاڵی بەفر فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتییە و بڕیارە لە رۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگە لە گوندی وێزێی هاوینەهەواری پرژێ ئەنجام بدرێت.

وتیشی، ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە و لەلایەن تیمەکانی رێگە و بانەوە رێگەکان پاک کراونەتەوە و خوێ رژێنراوە بەسەر شەقامەکان لەپێناو دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و شاخەکەش ئامادەکراوە بۆ ئەنجامدانی خلیسکانێی سەر بەفر.

روونیشیکردەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن وەکو خلیسکانێی سەر بەفر کە پێشبڕکێ ئەنجام دەدرێت بۆ سێ ئاست؛ ئاستێکییان بۆ ئەو کەسانەیە کە سەرەتایانە و تازە فێری یارییەکە بوون، ئاستی دووەم ئەو کەسانەن کە تا ڕادەیەک شارەزای یاریەکەن و ئاستییان مامناوەندە و ئاستی سێیەمیشییان بۆ کەسانی پرۆفێشناڵە و زیاتر لە 20  یاریزانی بیانیش لە دەرەوەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپییەوە بەشداری فێستڤاڵەکە دەکەن، جگە لە چالاکی خلیسکانێکە چەند چالاکییەکی تری موزیک و گۆرانیش ئەنجام دەدرێن.

باسی لەوەشکرد، لە کاتی فێستیڤاڵەکە و دوای فێستیڤاڵەکەش تیمێکی راهێنان هەن، راهێنان بەو کەسانە دەکەن کە ئارەزوویان لە خلیسکانێی سەر بەفرە.

ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە فێستیڤاڵەکە بکەن دەتوانن پەیوەندی بە گەشتوگوزاری چۆمان، کۆمپانیای ئای ڤی کوردستان و  sport x ی دانیمارکیەوە بکەن بۆ خۆ تۆمار کردن.

سەرما کاریگەری نییە لەسەر فێستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی

سەرما کاریگەری نییە لەسەر فێستیڤاڵەکەی باڵەکایەتی