بۆ پشتگریی مانگرتووان

لە هەڵەبجەش وەک سلێمانی دوکانەکانیان داخست

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

هاوشێوەى دوکاندارانى سلێمانى، لە هەڵەبجەش دوکانداران بۆ پشتگیرى مانگرتوان دەڕابەکانیان دادایەوە و دوکانەکانیان داخستن.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، دوای بانگەوازی مامۆستاینی ناڕازی ھەڵەبجە، بۆ دوکاندارانی ھەڵەبجە، دوکانداران بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوکانەکانیان داخست و بەدەم داواکاری مامۆستایانەوە ھاتن.

کامیار کەریم، یەکێک لەدوکانداران بە 964ـى وت:” بۆ پشتگیری لە مانگرتووان ئەم کارەمان کردووە، و بە ھیواین ئەنجامێکی ھەبێت، ئامادەین بۆ ھەر جۆرە پشتگیریەکی دیکەش”.

بەختیار ئەبوبەکر، مامۆستایە و لەگەڵ مامۆستاکانی ھاوڕێی، دوێنێ داوای لە دوکاندارەکان کردووە کە وەک پاڵپشتییەک بۆ مانگرتووان دوکانەکانیان دابخەن، قسەى بۆ 964 کردوو و دڵخۆشى خۆى پیشاندا بەوەى دوکانداران بەدەمیانەوە هاتوون و ئەمڕۆ دوکانەکانیان داخستووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح