ئەگەرنا نەوتیان پێنادرێت

بۆ وەرگرتنی نەوت سێ رۆژ مۆڵەت دەدرێت بە خەڵکی عەربەت 

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، ئەوانەی ناویان لە لیستی لای وەکیلەکانی خۆراک هەیە، بچن کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2025، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو هاوڵاتیانەی کە ناویان لەلایەن بریکارەکانی خۆراک هەیە، کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە، ئەگەرنا مافی وەرگرتنی نەوتیان دەفەوتێت.

بڕیارە وەجبەیەکی نوێی نەوت بەسەر هاوڵاتیانی ناحیەی عەربەت دابەش بکرێت و دەبێت ئەو کارتەی کە پێشتر بەکاریانهێناوە بۆ وەرگرتنی نەوت چالاکی بکەنەوە.

ناحیەی عەربەت لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای ناوەندی پارێزگای سلێمانییە و نزیکەی 19 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە و دەکەوێتە باشووری سەنتەری پارێزگاکە.

بۆ دروستکردنی ناسنامە؛ پیشەوەرانی عەربەت دوو رۆژیان ب...

بۆ دروستکردنی ناسنامە؛ پیشەوەرانی عەربەت دوو رۆژیان بۆ دیاری کرا