هەرکەسیش ئاژەڵی تێبکا سزا دەدرێت
سیاجی گۆڕستانی کۆنی دەربەندیخان نوێ دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
سیاجی گۆڕستانی کۆنی دەربەندیسان دارووخاوە و بەوهۆیەشەوە ئاژەڵی تێدەچێت و بووەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان ئێستا بڕیار دراوە سیاجەکە دروستبکرێتەوە و نۆژەنیبکەنەوە.
گۆڕستانی كۆنی دەربەندیخان دەکەوێتە نزیك قوتابخانەی ئامادەیی شەمێرانی ئێواران و لەسەر ئەرکی قایمقامیەتی نۆژەندەکرێتەوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، گۆڕستانەکە زۆر کۆن و دێرینە و بەشێکی دیوار و سیاجەکەی رووخاوە و دەورووبەریشی پڕبووە لە زبڵ و خاشاک.
وتیشیی، ئێستا لە بودجەی قایمقامیەتی بڕیاریانداوە کە دیوارەکە هەر بە بلۆک دروست بکەنەوە و سیاجی بۆ دابنێن.
ئەو ئاژەڵانەشی کە بەرەڵای ناو گۆڕستانەکە کراون لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکەن و نابێت ئەوە دووبارە بکەنەوە و بهێڵن ئاژەڵەکانیان بچنە ناو گۆڕستانەکە.