دەستبەسەرداگرتنى ئامێرى بیرهەڵکەندن لە پێنجوێن..وێنە: پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى
لە پێنجوێن
بەتۆمەتى بیرهەڵکەندن چوار کەس دەستگیرکران
وریا فەتاح
لە پێنجوێن چوار کەس لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دەستگیرکران، لەسەرەتاى ئەمساڵیشەوە لە سنوورى سلێمانى حەوت کەس لەسەر هەمان حاڵەت دەستگیرکراون.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن، لەسەر جادەى پێنجوێن بۆ باشماخ چوار هاووڵاتیان بە تۆمەتى بیرهەڵکەندن دەستگیرکرد.
وەک ئەوەى باسکراوە، جگە لە دەستگیرکردنى ئەو کەسانە دەستبەسەر ئامێرێکى بیرهەڵکەندن و 44 بۆرى و یەک ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى حەوت کەس لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە پێنج کەسیان لە پێنجوێن بوون و ژمارەیەک ئامێرى بیرهەڵکەندنیش دەستیان بەسەرداگیراوە.