زوڵمەکە لە بەغدایە نەک لە هەولێر
ئومێد خۆشناو: کەس تائێستا داوای مۆڵەتی مانگرتن و خۆپیشاندانی نەکردووە
964+
ژووری هەواڵ
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کەس داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان و مانگرتنی لەوان نەکردووە، بۆیە ئەوان بەپێی یاسا مامەڵە دەکەن.
پارێزگاری هەولێر قسەی بۆ میدیاکان کردو وتی ”کەس ئینکاری ئەوە ناکات فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناڕازین، بەڵام سەرچاوەی ئەو زوڵمەی لە کوردستان دەکرێت لە بەغدایە”.
سەبارەت بە مانگرتووەکانیش وتی ”ژیانی مانگرتووەکان لە لای ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە” رەخنەی لەپەرلەمانتارانی بەغداش گرت کە سەردانی مانگرتووان دەکەن و وتی ”لە بەغدا زوڵممان لێدەکەن و کەچی ئەوان دێن لە کوردستان پشتگیری مانگرتووان دەکەن”.