"دڵم بڕوای نەدا و گەڕامەوە ناو هاوڕێکانم"
مانگرتووان وا 13 رۆژ تێدەپەڕێنن؛ ورەیان بەرزە و سوورن لەسەر داواکاراییەکانیان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
مانگرتووان وا 13 رۆژ تێدەپەڕێنن، ئەمڕۆ دەوریان کەمێک چۆڵ بوو، بەڵام لەسەر قەرەوێڵەکانیان و بە کانولاکانی دەستیانەوە تەخت لێی راکشاون و دەڵێن، ورەیان بەرزە و سوورن لەسەر مانگرتن و داواکاراییەکانیان.
لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا، ژمارەیەک لە مانگرتووان باری تەندروستیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕێندراونەتەوە ناو خێمەکە.
ئەمڕۆ دڵشاد بابانی کە هیلاکی بە روخسارییەوە دیاربوو، بە 964ـی وت، “دڵ و جگەر و چەند ئەندامێکی جەستەم گرفتی بۆ دروست بووە و براومەتە بەشی چاودێری چڕ، هەرچەندە دوکتۆرەکان پێیان وتم باشترە بمێنێتەوە، بەڵام دڵم بڕوای نەدا و گەڕامەوە ناو هاوڕێکانم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی