حەمەرەوف کەرکوکی بە گۆرانى لەگەڵیانە
تەندروستیى سلێمانى: بە دڵنیاییەوە مانگرتووان مەترسى لەسەر ژیانیان هەیە
+964
دیلان محەمەد
تەندروستیى سلێمانى هۆشدارى لە رەوشى تەندروستیى مانگرتووان دەدات و حەمەڕەوف کەرکوکیش “هۆ خەجێ”یان بۆ دەڵێت.
سامان نادر، بەرپرسى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرایى سلێمانى بە 964ـى وت،”مانگرتووان ئیلتیهابیان هەیە و زەخت و شەکرەیان دادەبەزێت”.
دەشڵێت: بە دڵنیاییەوە مەترسى لەسەر ژیانیان هەیە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەگەر مانگرتنیش بشکێنن، دەبێت ماوەیەک لەژێر رێنمایى پزیشکى پسپۆڕدا بمێننەوە.
لەو کاتەى تیمە تەندروستییەکان چاودێرى مانگرتوانیان دەکرد، لەولاوە هونەرمەند حەمەرەوف کەرکوکیی هونەرمەند، گۆرانى هۆ خەجێخانى بۆ مانگرتووان دەوت.
ئەمڕۆ 12 رۆژى لەسەریەکە، 13 مامۆستا و فەرمانبەرى سنوورى سلێمانى، مانیان لە خواردن گرتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح