بەهۆی دروستبوونی شەختە و بەفرەوە
رێگای چوون بۆ گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە و ئۆتۆمبێل گیری خواردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە نیوەڕۆوە بەفرێکی باش لە چیای گۆیژە و ئەزەمەڕی سلێمانی تێکردووە و هەرچەندە ئێستا وەستاوە بەڵام هاوڵاتیان هەر هەوڵدەدەن بچنە سەر چیاکە و بەڵام رێگایان لێ گیراوە.
ئێستا دەروازەی سەرکەوتن بۆ چیای گۆیژە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ و هێزە ئەمنیەکانەوە داخراوە لەبەر ئەوەی شەختە دروستبووە و بەفرێکی زۆریش باریوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی