100 دۆلار نۆ ملیۆن تمەنی ساف کرد

تمەنی ئێرانی داڕما و نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد

964+

شۆڕش قادری

بەهای تمەنی ئێرانی داڕما و نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد، بەپێی پێشبینییەکان زیاتریش دادەبەزێت.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و هەرچەندە ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025 بەفەرمی بازاڕی دراو نەبووە، بەڵام هەر دۆلارێک بە 90 هەزار تمەن بووە بە حەواڵە، واتە هەر 100 دۆلارییەک بە نۆ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکراوە”.

ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا، بەهای دراوی ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئاستە دادەبەزێ.

کەیفی خۆشناو وتیشی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە دینار، بە 150 هەزار و 200 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، بەهای 100 دۆلار، نۆ ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە.

شارەزایانی بازاڕی دراو و ئابووری پێیانوایە، بەهۆی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن زیاتر دادەبەزێ و پێدەچێت تا نەورۆز بەهای هەر 100 دۆلارییەک بگاتە 10 ملیۆن تمەن.

بەهای تمەنی ئێرانی بەتەواوی داڕما و لیرەی سورییش جێگیر...

بەهای تمەنی ئێرانی بەتەواوی داڕما و لیرەی سورییش جێگیرە

تمەنی ئێرانی دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و لیرەش لە هەڵ...

تمەنی ئێرانی دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و لیرەش لە هەڵبەز و دابەزدایە