كەی دادەمەزرێن؟
دەرچووانی پزیشكی: ئەگەر زوو دانەمەزرێین زانستەكەمان بیردەچێتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
778 دەرچووی بەشی پزیشکی گشتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە تا ئێستا دامەزراون و چارەنوسیان نادیارە
رەوا قوربانی، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراوی سلێمانی، بۆ 964دوا و وتی، “ئێمە دەمانەوێت حکومەت وەڵامی چەند پرسیارێکمان بداتەوە ئەویش ئەوەیە دەمانەوێت بزانین کەی دادەمەزرێین، لە کەرتی حکومی یان لە ئەهلی، داواش دەکەین بەزوویی دابمەزرێین، چونکە زانستی پزیشکی بەجۆرێکە ئەگەر کار نەکەیت شتەکانت بیردەچێتەوە”.
شکۆ شێرکۆ، کە نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراوی هەولێرە، بۆ 964 دوا، “ئێمە لەگەڵ وەزیری تەندروستی دانیشتووین و لە بەیاننامەیەکیشدا وتوویانە داماندەمەزرێنن، بەڵام ئێمە دەمانەوێت وادەی دامەزراندنمان دیاریی بکرێت”.
دەرچووانی پزیشکی گشتی، ژمارەیان 778 کەسە و دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023ـ2024ن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا