کامێراکان دەکەونەکار

لە 12ـى ئەمشەوەوە لە ناو هەولێر بە وریایى شۆفێرى بکەن

964+
دەشتى عارف- هەولێر

ئەو کامێرا جێگیرانەى لە چوارڕیان و ترافیکەکانى هەولێر دانراون، لەمشەوەوە دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

بەپێى ئاگادارییەکى هاتوچۆى هەولێر بێت، ئەم شەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر, لە 15 چوارڕییانى ناو هەولێر، دەکەونەکار و سەرپێچییەکانى تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.

کامێراکان ئەم سەرپێچیانە تۆمار دەکەن:
١- نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت .
٢- لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گڵوپی ترافیک لایت سەوزە.
٣- زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گڵوپی ترافیک لایت سورە .
٤-ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.
کامێراکان 10 رۆژە لە 15 چوارڕیانى هەولێر بەشێوەى تێست دەستیان بەکارکردن کردووە، بەڵام لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە، سەرپێچییەکان لە تۆمارى سزاکانى هاتوچۆ، تۆمار

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی ...

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی بە تێست دەکەوێتەکار