"دۆخیان بەرەو خراپی دەچوو"

تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە چارەسەری مانگرتووان کردەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پاش چەند کاتژمێرێک لە رەتکردنەوەی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، مانگرتووان لە سلێمانی دووبارە کانۆلایان بۆ دانرا و تیمە تەندروستییەکان دەستیان کردەوە بە پێدانی چارەسەری پزیشکی.

ئەوان 13 کەسن، وا یانزە رۆژە نانیان نەخواردووە.

پەیامنێری 964 کە چوو بۆ لایان، پاکیزە حەمەئەمین قسەی بۆ کرد کە یەکێکە لە مانگرتووەکان، بە قسەکانی وا دیاربوو، سەرما و برسێتی دۆخی بەرەو خراپی بردوون و وتیشی، کە دۆخی تەندروستی باش نییە.

ئەوان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی و لە دامێنی گۆیژە ماونەتەوە، کە کەشی ساردی ئەو بنارە و بەفری چەند کاتژمێری رابردوو، دۆخی ناوچەکەی زیاتر سارد کردووە.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی رێکارە چارەسەرییەکان، بەشێک لە مانگرتووەکان کەسوکاریان هاتوون بۆ لایان، هەندێکیان دەست و قاچیان دەشێلن و هەندێکی دیکە، خەمی دۆخی تەندروستییانە، جیاواز لەوە یەکێک لەوانەی هاتووەتە لای مابگرتووان فەرمانبەرێکە، کە دوای تەواوبوونی دەوامەکەی، بۆ پشتگیری هاوپیشەکانی بە چاوی پڕ گریانەوە دەستی گرتبوو.

داڕشتنەوەی : ئەحمەد مستەفا

بەم سەرمایە بەردەم خێمەی مانگرتووان جمەی دێ و بەرناکەو...

بەم سەرمایە بەردەم خێمەی مانگرتووان جمەی دێ و بەرناکەوێ

دارشتنەوەی ؛ ئەحمەد مستەفا