پیاوێکى دانیشتووى خورماتوو

زیاتر لە دوو مانگە لە ماڵ دەرچووە و بێ سۆراغە

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەی دوو مانگ زیاترە ، پیاوێکی بەتەمەنی خورماتوو، لەماڵ چوەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوەو تائێستا بێسەروشوێن ماوەتەوە، کەسوکاری و هێزەئەمنییەکانی خورماتوو و داقوق شوێن نەماوە بەدوایدا نەگەڕێن، بەڵام بێ سود بووە،

رەمەزان حەسەن، تەمەنی 78ساڵەو دانشتوی گەڕەکی کۆماری قەزای خوماتووە، لە 5.12.2024، کاتێک لە ماڵ دەردەچێت، ئیتر نەگەراوەتەوە.

لوقمان رەمەزان،کوڕی پیاوە بێسەروشوێنەکە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، دواین شوێن کە باوکى لێی بینراوە سنوری قەزای داقوق بووەو تائێستاش لەگەڕان بەردەوامن، بەڵام هیچ سەروسۆراغێکیان نییە.

باسى لەوەشکرد، باوکی کەمێک کێشەی لەبیرچونەوەی هەیە و هەندێ جار ماڵی خۆشیانی لێ ون دەبێت، بەڵام هیچ کات نەبووە، بەو شێوەیە دیار نەمێنێت.

لوقمان پێى وایە تاکە ئومێدى بنەماڵەکەیان بۆ دۆزینەوەى باوکى، کۆمپانیاى ئاسیاسێڵە، چونکە باوکى ژمارەى ئاسیاى پێیە و ئەوان دەتوانن لە رێگەى سیمکارتەکەوە سەرەداوێکیان لە باوکیان دەست بکەوێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح