لە گوندى مژێ

فڕۆکەکانى تورکیا خانووى هاوڵاتییەکى مەدەنیان تەقاندەوە

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا خانووى هاوڵاتییەکى مەدەندى گوندى مژێیان  لە سنوورى ئامێدى تەقاندەوە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،”لەکاتژمێر 3:40 خولەکى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی مژێی بەری گارە، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، کرد”.

دەشڵێت: تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

لە 15ـی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆسەر گوندەکانی دەڤەری نهێلێ و بەری گارا و بەشێک لە گوندەکانی بەرواری باڵا دەستپێکردووە، گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیادا لە دانیشتوانەکەیان چۆڵکراون.