بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
سەرماکەش زیاتر دەبێت
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ و سبەینێش بەفر و باران بارین لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و سەرماکەش زیاتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.
سبەی شەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران لە چەند ناوچەیەک بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ كەمێك نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی