شەش برینداری لێکەوتەوە

کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقام پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی بەیەکداکێشا

964+

ژێوار خدر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – قەرەداغ پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقام بەیەکیانداکێشا و شەش هاوڵاتی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 7.2.2025، لە نزیک گوندی بەردەکەڕ لەسەر رێگەی سلێمانی قەرەداغ، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان پاسێکی هۆندای کرێ و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری روویدا و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون.

وتیشی، پێنج لەو کەسانەی برینداربوون سەرنشینی تۆیۆتا کامریەکە بوون، بەهۆی ئەوەی لەسەر رێگەکە ئاو کۆ بووەتەوە، یەکێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکان تێپەڕاندنی هەڵەی کردووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدا...

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە