داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە کەمی کردووە
بەراورد بە هەفتەی رابردوو
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە کەمی کردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتیی ئهم هەفتەیهى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە پێنج ملیار و 845 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی سێ هێندە کەمی کردووە.
داهاتی نانەوتیی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 1.2.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 7.2.2025، بڕی پێنج ملیار و 845 ملیۆن و 535 هەزار و 665 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو زیاتر لە 14 ملیار و 941 ملیۆن و 646 هەزار دینار بوو، ئەوە بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت.
وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی چوار ملیار و 353 ملیۆن و 818 هەزار و 955 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 466 ملیۆن و 812 هەزار و 750 دیناریشی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.