لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە - وێنە: 964
15 رۆژی تر دەستپێدەکات
خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیەندرا
964+
ژێوار خدر
خشتەى تاقیکردنەوە بەراییەکانى پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵى خوێندنى 2024 – 2025ـی بڵاوکرایەوە و لە 22.2.2025 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانە.
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بڵاوکردەوە و تاقیکردنەوەکان لە 22.2.2025 دەستپێدەکەن و بۆ بەشی زانستی و وێژەیی لە 3.3.2025 و بۆ پیشەییەکانیش لە 4.3.2025 کۆتاییان دێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، یەکەم تاقیکردنەوە بۆ بەشی زانستی وانەی زیندەزانی و بۆ بەشی وێژەیی وانەی مێژووە.
هەموو رۆژێک تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، ئەگەر رۆژێک بەر پشووی فەرمی بکەوێت، بۆ رۆژی دواتر تاقیکردنەوەکان بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکە بەردەوام دەبێت.
تاقیکردنەوەی بەرایی، تاقیکردنەوەیەکە ساڵانە لە مانگی شوبات ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە هەر هۆیەک بێت لە خوێندن دابڕاون و دەیانەوێت بەشێوەی دەرەکی تاقیکردنەوە بکەن، پێش ئەوەی داخڵی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ببن پێویستە تاقیکردنەوەی بەرایی ئەنجام بدەن، هەرچەندە ساڵانە بڕیارەکان بۆ داخڵ بوونی قوتابییە دەرەکییەکان جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەر کەسێک لە سێ وانە یان زیاتر دەرنەچێت، ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەی کۆتایی بکات.