تاقیكردنەوەی بەرایی ناكەن

وەزیری پەروەردەی هەرێم بڕیارێك بۆ حەوت هەزار و 152 قوتابی دەدات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوك، پۆستێكی كردووە و ئاشكرای كردووە، بۆ قوتابیانی یەك بابەتی و دوو بابەتی، ئەوانەی لە پۆلی 12 دەرنەچوون، بۆ وەرزی ئەمساڵی خوێندن بڕیارێكی باشیان داوە، كە بۆ ئەوەی نمرەی پێویست بهێنن، پێویست ناكات تاقیكردنەوەی بەرایی “تەمهیدی” بكەن.

ئالان حەمەسەعید لە پۆستەكەیدا بەم شێوەیە روونكردنەوەی داوە:

لەبەر بەرژەوەندی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارماندا:

ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 و دووبارە دەرنەچوون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی 12 ی ئامادەیی، کە پێویست بوو بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بە رێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرجەم بابەتەکان بکەنەوە، بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابییانە کە ژمارەیان 7152 قوتابییە ، بڕیارماندا بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت، بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون، پێویستیش ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون.

پەروەردەی کفری بۆ مامۆستایان: بەشداری خولەکانی کۆمیسی...

پەروەردەی کفری بۆ مامۆستایان: بەشداری خولەکانی کۆمیسیۆن بکەن