هەر گوندێک نوێنەرێکی پێویستە

داوا لە جوتیارانی گوندەکانی پێنجوێن دەکرێت بەشداربن لە ئەنجومەنی جوتیاران

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن دەیانەوێت لە هەر گوندێک جوتیارێک وەک نوێنەر دەستنیشان بکەن، بەڵام تا ئێستا زۆر بە ساردوسڕی پەیوەندی دەکرێت.

بەختیار قادر سەرۆکی ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن بە 964ـی وت، “ئەو رۆژەی ئەنجومەنی جوتیاران هەڵبژێردرا، بڕیاردرا خاوەن نوسینگەی کشتوکاڵی و گوندەکانیش نوێنەریان هەبێت لەناو ئەنجومەنەکە”.

باسی لەوەشکرد، ئێستا جوتیارانی گوندەکان نایەن بەدەم بانگەوازەکەوە و داوا دەکات پەیوەندیان پێوە بکرێت چونکە، ئەوان وەک ئەنجومەن پێویستیان بەو نوێنەرانە هەیە بۆ کارەکانیان.

“کاری ئەوان کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کشتوکاڵی دەبێت بۆ ئەوەی بۆمان دیاری بکەن لە گوندەکان چەند تەماتە و کاڵەک و شوتی و کولەکە و بەرهەمەکانی دیکە کراون”، بەختیار قادر وای وت.

کارێکی دیکەشیان ئەوەیە، لە کاتی بوونی کێشەی ئەنجومەنەکە، بەشداریان پێدەکرێت لە بڕیارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکە، بە قسەی بەختیار قادر، ئەگەر ئەوان پەیوەندی نەکەن ئەوا ناچارن خۆیان بەو کارە هەڵبستن.

رۆژی 18.1.2025 جوتیارانی پێنجوێن کۆبوونەوە و ئەنجومەنێکیان هەڵبژارد بۆ راییکردنی کاروباری جوتیاران و چارەسەرکردنی کێشەکان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە چاک و خراپ قسە دەکەن؛ پێنجوێن ئەنجومەنی جوتیارانی د...

لە چاک و خراپ قسە دەکەن؛ پێنجوێن ئەنجومەنی جوتیارانی دانا

جوتیارانى پێنجوێن چاکەى خۆیان بەجێهێنا

جوتیارانى پێنجوێن چاکەى خۆیان بەجێهێنا