دیمەنی بەشێک لەو کارمەندانەی بەشداربوون لە چاندنی نەمامەکان وێنە: پارێزگای سلێمانی
ئیتر لە بەهاراندا بە گوڵی گێلاس دەڕازێتەوە
باخچەی پارێزگای سلێمانی پڕ بوو لە نەمامی ساکورا
964+
ژێوار خدر
لە باخچەی پارێزگای سلێمانی چەند نەمامێکی “یۆکۆ ساکورا”ی ژاپۆنی چێندران و ئیتر لە بەهاراندا بە گوڵی گێلاس باخچەکە دەڕازێتەوە.
پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025، لە فەیسبوکەکەی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، کە کۆمپانیایەک چەند نەمامێکی یۆکۆ ساکورای ژاپۆنییان بۆ باخچەی پارێزگاکە دابینکردووە و بەیەکەوە لە باخچەکە نەمامەکانیان چاندووە.
بەناوی پارێزگای سلێمانیشەوە سوپاسی کۆمپانیاکەیان کردووە و دەڵێن، ” ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی رووبەری سەوزایی و پێشخستنی هەمەجۆری ژینگەیی لە سلێمانیدا.”
ساکورا بە گشتی ئاماژەیە بۆ دارە گێلاسە گوڵدارەکانی ژاپۆن، کە بەهۆی گوڵە بەهارە سەرنجڕاکێش و زوو تێپەڕەکانیانەوە ناسراون و لە سەرەتای وەرزی بەهاردا گوڵێکی پەمەیی دەردەکات و دیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی هەیە.
