لە گۆڕستانی گوڵان بەخاک دەسپێردرێت
وریا حەمە کەریم بۆ دواینجار دەگاتەوە هەڵەبجە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
تەرمی رۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم، گەیشتەوە هەڵەبجە و لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانییەوە لە دەروازەی شارەکەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە نوێژلەسەر کردنی لە مزگەوت هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گوڵانی شاری هەڵەبجە بەخاک بسپێردرێت.
وریا حەمە کەریم پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی NRT بوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر