گەیشتە 74 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت لە چاو دوێنێ و چەند رۆژی رابردوودا ەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو  گەیشتەوە سەروو 74 دۆلار.

هەرچەندە لەسەرەتاى ساڵى نوێ و تا کۆتاییەکانى هەفتەى رابردووش نرخى نەوت هەر لەسەرووى 80 دۆلار بوو، بەڵام وا چەند رۆژێکە نرخى نەوت هەر رووی لە دابەزینە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 0.08% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە کاریگەریان لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە.