لە زاخۆ

شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بەهۆی سەرپێچی و پەرتەناش کردن درایە دادگا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بیئێم نمایش و پەڕتەناش بە ئۆتۆمبێلەکەی دەکات لە زاخۆ و جاری یەکەمیشی نییە هەر بەو هۆکارە دەستگیر کراوە و دراوەتە دادگا.

ماوەیەکە ئەو شۆفێرە لە چەندین شوێنی جیاواز ئەو نمایشە دەکات و ڤیدیۆکانیشی لە تیکتۆک بڵاودەکاتەوە بۆیە لەلایەن هاتوچۆوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە و خۆیشی دراوەتە دەست یاسا.

عەقید بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، ” جاری یەکەم و دووەم نەبوو ئەم گەنجە نمایشی لەم شێوەیە بکات، بۆیە جگە لەسزای هاتوچۆ لەدادگاش رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزای توندیش وەردەگرێت تاوەکو کەس ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە.

هاتوچۆ دەڵێت دەمێکە چاودێری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئەو کارە نەشیاوە دەکەن، تەنیا لەمساڵدا سێ شۆفێر بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

پێداچوونەوە: تونا نەقی

سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و خۆی رادەستی پۆلیس کرد

سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و خۆی رادەستی پۆلیس کرد