ئیتر شۆفێران لە کاتی سوڕانەوە کێشەیان بۆ دروست نابێت

فولکەی “ساڵح یوسفی” ناو بازاڕی زاخۆ رێکخرایەوە

ژێوار خدر

فولکە ناڕێکەکەی ناو بازاڕی زاخۆ رێکخرایەوە و چارسەرکرا، کە پێشتر بەشێوەیەکی نارێک دروستکرا بوو، لایەکی شەقامەکە لەلاکەی دیکەی فراوانتر بوو.

محەمەد سلێمان، بەپرسی راگەیاندنی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە، کە رەخنە لە شێوازی دروستکردنی فولکەی “ساڵح یوسف”ی دەگرێت، گوایە بە ناڕێکی دروستکراوە، بەڵام ئێمە وەکو بەشی هاتوچۆی زاخۆ، خۆمان پێشنیاری ئەوەمان بۆ شارەوانی زاخۆ کردووە کە بەمشێوەیە دروستی بکەن.

وتیشی، فولکەکە خۆی لەبنەڕەتدا ناڕێک بووە و لایەکی شەقامەکە، لە لاکەی دیکەی فراوانتر بووە و ئەوەش کێشەی بۆ شۆفێران دروستکردووە لە کاتی سوڕانەوەیاندا لە فولکەکە، بەڵام ئێستا بەشێوازێکی هاوسەنگ و رێک دروستکراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی نییە و هەردوولای شەقامەکە فراوانییەکەیان وەکویەکە.

باسی لەوەشکرد، کار کردن هێشتا لە فولکەکە بەردەوامە و پێشبینی دەکەین تا 10 رۆژی دیکە کارەکان تەواو بکرێن و شەقامەکە بەڕووی هاوڵاتییاندا بکرێتەوە.