لە هەولێر

ویستی بە دۆلاری ساختە کڵاو بکاتە سەر خەڵک؛ دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر کەسێکی خەڵکی ئێران دەستگیرکرا کە ویستوویەتی بە دۆلار و دراوی ساختە مۆبایل بکڕێ، مۆبایل فرۆش پێیزانیوە و دەستگیر کرا.

نەقیب کارزان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، “تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) ویستوویەتی لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایل بکڕێ، بەڵام خاوەن فرۆشگاکە پێیزانیوە و هێزەکانی ئـێمەی ئاگادار کردووەتەوە و دەستگیر کراوە”.

“تۆمەتبار لەکاتی دەستگیرکردنیدا و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، نزیکەی دوو هەزار و 500 دۆلاری ساختەی پێبووە و دەستمان بەسەر ئەوەشدا گرتووە”، کارزان ساڵح وای وت.

نەقیب کارزان ساڵح لەڕێی 964ـەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد، لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیا بن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە ولەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104).

لە هەولێر تۆمەتبارێک کە حەوت ئۆتۆمبێلی دزیوە دەستگیرک...

لە هەولێر تۆمەتبارێک کە حەوت ئۆتۆمبێلی دزیوە دەستگیرکرا