"ده‌یویست به‌ قاچاغ لە هەولێرەوە بیباته‌ بەغدا"

ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە خواردنه‌وه‌ى كحولی لە بازگەیەکی خورماتوو دەستی بەسەرداگیرا


سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە بازگەیەکى باشوورى دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا، کە پڕ بوو خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان، بە وتەى پۆلیس، شۆفێره‌كه‌ى بڕێکی زۆرى له‌و خواردنه‌وانه‌ شاردبووە و ده‌یوسیت به‌ قاچاغ بیباته‌ به‌غدا.
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، هێزەکانمان لە بازگەى ئامرلی لە سنوورى خورماتوو، گومانیان لەو ئۆتۆمبێله‌ هه‌بوو، كه‌ جۆری لاریدۆ بووە، بۆیە وه‌ستاندیان و پشکنینیان بۆ کرد.
وەک باسى دەکات، دواى پشکنین دەرکەوت بڕێکى زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ى كحولیی پێبووە و لە هەولێرەوە هێنابووی و دەیویست به‌ قاچاغ بیبات بۆ بەغدا.
دەشڵێت، “دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێل و تەواوی مادە کحولییەکاندا گرت و شۆفێرەکەشمان دەستگیرکرد و رەوانەى بنکەى پۆلیسى گشتی قەزاکە کراوە و لێکوڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن